سێ یاریزانی یانەی هەوڵێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران

سێ یاریزانی یانەی هەوڵێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران
وا بریارە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رازی شنێشل لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی، كە بەشداری لە ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەكە دەكەن لە شاری هەولێر رابگێنێت، لەم هەڵبژاردەیە لەسەر زاری خودی راهێنەری هەڵبژاردەكە یاریزانانی هەر سێ یانەی هەولێر و دهۆك و زاخۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كراون، و هەندێكیان بۆ یەكەم جارە بانگهێشتی هەڵبژاردەكە دەكرێن.
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد، كە رۆژی یەكشەممە بەفەرمی لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراق ئاشكرا دەكرێت و بە پێی ئەم لیستە سێ یاریزانی یانەی هەولێر بانگهێشتكراون و دوو یاریزان بۆ یەكەم جارە بانگهێشت دەكرێت.
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد و گوتی: ئەگەر گۆرانكاری لە لیستی یاریزانەكان نەكرێت، ئەوە هەر سێ یاریزان میران خەسرۆ و هەردی سیامند و دلێر حاتم-ی گۆڵپارێز بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كراون و لە ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەكە لە شاری هەولێر بەشداری دەكەن.
هەرچەندە ئەم سەرچاوەیە باوەرپێكراوە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی ناوی یاریزانەكان ئاشكرا نەكراوە.
جێگەی باسە لەم ساڵەدا هەردوو یاریزان نیاز محەمەد و هەردی سیامند بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران و یاریزان رێكار هاشم بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق كرا.
رێبین رەمزی
Top