هەردوو هەڵبژاردەی پەنجاب و ئەبخازیا گەیشتنە یاری كۆتایی
لە یاری پێش كۆتایی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا هەڵبژاردەی ئەبخازیا خاوەن یاریگا و جەماوەر توانی بگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی كۆنیفا دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی باكووری قوبرس و هەروەها هەلبژاردەی پەنجاب ئەنجامێكی چاوەروانەكراوی تۆماركرد و توانی خۆی بگەینتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە پاش بردنەوەی لە هەڵبژاردەی پادانیا، ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە بوو.
هەڵبژاردەی ئەبخازیا - باكووری قوبرس 2-0
هەڵبژاردەی پەنجاب - پادانیا 1-0
یاری پۆلینكردن پلەی پێنجەم و شەشەم
ساپمی - ئەرمینیای رۆژئاوا 3-0گۆڵ
یاری پۆلینكردن پلەی حەفتەم و هەشتەم
هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو - كوردستان 1-1 بە لێدانی یەكلاكەرەوە هەڵبژاردەی كۆریا یارییكەی بردەوە بە ئەنجامی (4-2)گۆڵ.
بەم ئەنجامانە هەردوو هەڵبژاردەی پەنجاب و ئەبخازیا گەیشتنە یاری كۆتایی و هەردوو هەڵبژاردەی پادانیا و باكووری قوبرس یاری لەسەر پلەی سێیەم و چوارەم دەكەن.
ریزبەندی هەڵبژاردەكان بەمشێوەیە:
پلەی پێنجەم: هەڵبژاردەی ساپمی
پلەی شەشەم: هەڵبژاردەی ئەرمینیای رۆژئاوا
پلەی حەفتەم: هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو
پلەی هەشتەم: هەڵبژاردەی كوردستان
پلەی نۆیەم: هەڵبژاردەی سیزكلاند
پلەی دەیەم: هەڵبژاردەی سومیلاند
پلەی یازدەهەم: هەڵبژاردەی ریتیا
پلەی دوازدەهەم: هەڵبژاردەی دوورگەكانی جاكوس
جێگەی باسە سبەی یەكشەممە كۆتایی بە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا دێت.
رێبین رەمزی
