تیپی باسکەی بارسێلۆنا ماڵئاوایی لە یۆرۆلیگ کرد

تیپی باسکەی بارسێلۆنا ماڵئاوایی لە یۆرۆلیگ کرد
لە پێنجەم یاری قۆناخی چارەکی کۆتایی یورۆپا لیگ باسکێت بۆل، ھەردوو یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی روسیا و بارسێلۆنای ئیسپانیا رووبەرووی یەکبونەوە و یارییەکەش بە سەرکەوتنی یانە رووسەکە کۆتا ھات.

چارەکی یەکەم، رووسەکان توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن وسەرکەوتن بەدەست بێنن، دواتر یاریزانانی بارسێلۆنا لە سێ چارەکی تر ھەوڵی زۆریاندا بۆ سەرکەوتن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە کۆتاییدا لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ توانیان بە ئەنجامی ٨١ خال بەرامبەر ٦١ خاڵ، سەرکەوتن بەدەست بێنن.

بەم ئەنجامە یانەی رووسه‌كه‌ لە سێیەم رووبەرووبوونەوەی بەرامبەر باسێنا، توانی سێیەم سەرکەوتن بەدەست بێنێت و سەرکەوێت بۆ قۆناخی پێشکۆتایی.





م
Top