زلاتان ئیبراهیمۆڤچ، چووه‌ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد

زلاتان ئیبراهیمۆڤچ، چووه‌ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد
تۆڕی هه‌واڵی سكای سپۆرتی به‌ریتانیا، له‌ هه‌واڵیكی تایبه‌تدا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌زلاتان په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی مان یونایتده‌وه‌ كردووه‌ و له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووه‌ره‌كان هه‌وڵه‌كه‌ پشت راسته‌ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئیبراهیمۆڤیچ، پێشتر له‌ یانه‌ی ماڵمۆی سوێده‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ده‌ركه‌وتووه‌، دواتر له‌ نێوان ساڵانی 2001 ـ 2004 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامه‌وه‌ كرد، له‌ 2006 یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیاشی تاقی كرده‌وه‌، پاشان یاریی بۆ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و بارسێلۆنا و ئه‌ی سی میلان كرد، له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یش دوای 4 ساڵ یاریكردن ریزه‌كانی پاریس سانجێرمانی جێهێشت و چووه‌ تیپه‌كه‌ی مۆرینهۆ كه‌ مانچێسته‌ر یونایتده‌، به‌ پێی هه‌واڵی سكای سپۆرت، گرێبه‌ستی زلاتانی ته‌مه‌ن 34 ساڵ بۆ ماوه‌ی ساڵێكه‌.




م
Top