هەڵبژاردەی كوردستان پلەی هەشتەمی بە دەستهێنا
تاكە گۆڵی هەڵبژاردەی كوردستان لە رێگەی عەبدوڵڵا كەیفی لە خولەكی 80 تۆماری كرد و هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو لە خولەكی 95 گۆڵی یەكسانبوونی تۆمار كرد.
لە لێدانی یەكلاكەرەوە هەردوو یاریزان ئەیوب ئەیاد و عەبدوڵڵا كەیفی گۆڵیان تۆمار نەكرد.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی كوردستان پلەی هەشتەمی پاڵەوانێتیەكەی بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
