ئاندی مارای و جۆكۆڤیچ له فیناڵی رۆلاند گارۆس بهیهك دهگهن
مارای لەوەتەی ساڵی ١٩٣٧بووە یەکەم تێنسزانی بەریتانی لە مێژوودا بگاتە فیناڵی رۆلاند گارۆس، لە یاریی کۆتاییدا ئاندی مارای رووبەرووی نۆڤاک جۆکۆڤیچ دەبێتەوە، کە ئەو تێنسزانە سڕبییەش لە قۆناخی پێشکۆتایی بە 3 سێتی بێبەرامبەر لە دۆمێنیک تیمی تێنسزانی نەمسایی بردەوە و خۆی گەیاندە فیناڵی پاڵەوانییەتی تێنسی کراوەی فەرەنسا.
جۆکۆڤیچ ئەمە شەشەمین جارە لەسەر یەک دەگاتە فیناڵی پاڵەوانیەتییەکانی رۆلاند گارۆس و تاکو ئێستایش نەیتوانیوە لەم پاڵەوانیەتییە یەکەم بێت و لە یاریی کۆتایی بەرامبەر مارای یاریی دەکات.
بڕیاره سبهی یهكشهممه فیناڵی رۆلاند گارۆ له نێوان ئاندی مارای و جۆكۆڤیچ بهڕێوه بچێت.
م
