ئاڵای کەتەلۆنیا 150 هەزار یۆرۆ لەسەر بارسێلۆنا کەوت

ئاڵای کەتەلۆنیا 150 هەزار یۆرۆ لەسەر بارسێلۆنا کەوت
لیژنەی رێککاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یۆفا) بڕیاری سزادانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە 150 هەزار یۆرۆ راگەیاند، ئەمەش بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای کەتەلۆنیا لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ.

یانە کەتەلۆنیەکە ئاشكرایکردووە بڕی پارەکە بۆ سەد هەزار یۆرۆ کەمدەکرێتەوە ئەگەر هاندەرانی یانەکە لە دوو ساڵی داهاتوودا هەمان کار دووبارە نەکەنەوە.

بارسێلۆنا رایگەیاندووە تێهەڵچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکات و دەڵێ ئەوە کارێکی نا هاوسەنگ و نا یەکسانانەیە و لەگەڵ ئازاییەکانی رادەربڕیندا یەکناگرێتەوە.

وەرزی پێشووش فیدراسیۆنە ئەوروپییەکە بەهەمان شێوە لە دوو کاتی جیاوازدا یانەکەی بە 30 هەزار و 40 هەزار یۆرۆ سزادا، بەهۆی هەمان کارەوە.




م
Top