ئالفیس لەم ڕۆژانە گرێبەستەکەم لەگەڵ یوڤی واژۆ دەکەم

ئالفیس لەم ڕۆژانە گرێبەستەکەم لەگەڵ یوڤی واژۆ دەکەم
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، دانی ئالڤیس بەرگریکاری یانەی بارسیلۆنا، خۆشخاڵی خۆی بۆ ڕۆیشتنی بۆ یانەی یۆڤێنتۆس دەربڕی و گوتی واژۆ کردنەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

لەم بارەیەوە، ئالڤیس بە ڕۆژنامەی (سپۆرت ئیتاڵیا)ی ڕاگەیاند و گوتی “من هەموو کاتێک دڵخۆش بووم، بەڵام ئەمجارە زیاتر دڵخۆشم، کاتی گۆڕانکاری هاتووە، چێژم لە هەموو ساتەکانم لەگەڵ بارسێلۆنا وەگرتووە، ئێستاش لە ڕووبەڕوونەوەیەکی تازەم”.

هەروەها گوتیشی” حەز دەکەم کاتێکی خۆش لە ئیتاڵیا بەسەر بەرم، لە تۆرینۆ دەبم بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکە بەڵام ماڵئاواییم لەگەڵ بەرسا یەکجارەکی نابێت، ڕۆژێک دەگەڕێمەوە، من ئەو یانەیەم زۆر خۆش دەوێت.

ئاشکرایە، دانی ئالڤیس لە گرێبەستێکی ئازاد بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی پاڵەوانی ئیتاڵیا کردووە، بە گوێرەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیاش ئەگەری هەیە گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش درێژ بکرێتەوە.



م
Top