ڕۆنالدۆ 600 هەزار یۆرۆی خەڵاتی چامپیۆنزلیگی بەخشی

ڕۆنالدۆ 600 هەزار یۆرۆی خەڵاتی چامپیۆنزلیگی بەخشی
لە هەنگاوێکی ناوازەدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدا، ئەو 600 هەزار یۆرۆیەی وەکو خەڵاتی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ وەری گرت، بە ڕێکخراوێکی خێرخوازی ببەخشێت.

لەم بارەیەوە، پیپی ئیسترادا ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی بەناوبانگ ئاشکرای کردووە، کە ڕۆناڵدۆ بۆ ئەو مەبەستە قسەی لەگەڵ (خۆرخی مێندێز) بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە، تاکو ڕێکخراوێکی خێرخوازی متمانە پێکراوی بۆ دەستنیشان بکات، تاکو ئەو 600 هەزار یۆرۆیەی وەکو خەڵاتی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لە ڕیاڵ مەدریدی وەرگرت، بۆ کاری خێرخوازی بە ڕیکخراوەکەی ببەخشێت.

ڕۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، گوتیشی “ڕۆناڵدۆ پێی گوتووە، کەبەدی هێنانی ئاواتە وەرزشییەکان و بەدەست هێنانی دەستکەوتی وەرزشی و پاڵەوانێتییەکان، زۆر لە پارە گرنگترن.


م
Top