یانەی کۆیە سکاڵای تۆمارکردووە

یانەی کۆیە سکاڵای تۆمارکردووە
یانەی کۆیە سکاڵای تۆمارکردووە
لە دواین یاری کۆتایی ھاتنی وەرزی ئەمساڵی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان شەڕ لە نێوان ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەی کۆیە و پۆلیسی نێو یاریگا ئامادە بوو لە یاری نێوان ھەردوو یانەی کۆیە و گازی باکوور کە یارییەکە بە یەکسان بوونی ھەردوو یانە بە بێ گۆڵ بە کۆتایی ھات و یانەی گازی باکوریش سەرکەوت بۆ خولی نایابی کوردستان ئەم یارییەش لەسەر یاریگای یانەی ھەندرێن بەرێوە چوو بە ھۆی سزادانی یانەی کۆیە، یاریزانانی ی کۆیە و کارگێڕانی یانەکەش دەلێن سکالا لەسەر پیاوانی پۆلیس تۆمارکردووە لەم بارەشەوە ئاکۆ جیھاد سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی کۆیەش لە بارەی کێشەکە بە سایتی وەرزشی گوڵانی راگەیاند گوتی" ئێمە وەکو یانەی کۆیە سکالامان لە دادگا لەسەر پیاوانی پۆلیس تۆمارکردوە و قایمقامی کۆیە کە خۆی لە ناو رووداوەکە بووە ئەویش لەگەل پارێزگاری ھەولێرو وەزیری رۆشنبیری قسەی کردوە بۆ ئەوەی چیتر ئەم کارە دوو بارە نەبێتەوە ، ئێمە پرسیاری ئەوە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەین کە بۆچی ئێمەیان نەپاراستووە لە کاتێک لە کۆتایی یارییەکە یاریزانانی ئێمە چوونە سوپاسی ناوبژیوان بکەن پیاوانی پۆلیس کە من بە پیاوانی تۆقینەریان ناو دەبم ھەموویان بە یەک ئیحاز کاریان دەکردو چوونە لای ناوبژیوان بەشێوەیەکی درندانە لە یاریزانەکەی ئێمەیان داوە ڕاپۆرتی پزشیکمان ھەیە و بە ڤیدیۆ ھەموو ئەوانەمان ھەیە ئەم پۆلیسانە ھەتا باسی ئەوەشیان کردوە کە بە ئێمەیان گوتوە ئەگەر نەکەشێنەوە تەقەتان لێ دەکەین قسەی نەشیاوی زۆر ناشرینیان بە ئێمە داوە ، ئێمەش کێشەمان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نییە تەنیا لەگەڵ پۆلیسەکانە داواکاریش چیتر کاری لەم جۆرە لە یاریگاکانی کوردستان دووبارە نەبێتەوە چونکە ئەوانە وەرزشی کوردستان ناشرین دەکات .
کارزان کانەبی


Top