گواردیۆلا 10 یاریزان بۆ مانچستەر سیتی دەکڕێت
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن ، بەشێکی کەم لە یاریزانەکانی مانچستەر سیتی بە دڵی گواردیۆلای ئیسپانین و ناوبراو بەنیازی کڕینی 10 یاریزانی نوێیە.
یەکەم یاریزانیش کە ئێستا بۆندی لەگەڵ ئیمزاکراوە گۆندۆگانی یاریزانی یانەى بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بو.
رۆژنامەى میرۆر باس لەوە دەکات کە ئیدارەى مانچستەر سیتی بری 250 ملیۆن یۆرۆیان خستۆتە بەردەم گواردیۆلا بۆ ئەوەى یاریزانی نوێی پێ بکڕێت.
پێشتریش گواردیۆلا لەکاتی ئیمزاکردنی گرێبەستی راهێنەرایەتی مانچستەر سیتی ئاشکرایکردبوو کە یانەکە پێویسی بە گۆڵچیەکی بەهێز و دوو بەرگریکار و یاریزانێکی هێڵی ناوەندی هێرشبەر هەیە.
گواردیۆلا بۆ ماوەى سێ وەرز بۆندی لەگەڵ مانچستەر سیتی ئیمزاکردوەو جێگەى پیلیگرینی راهێنەری پێشوی گرتەوە.
م
