وێنە.. دادگا بڕیاری لەسەر کێشەکەى میسی دەرکرد

وێنە.. دادگا بڕیاری لەسەر کێشەکەى میسی دەرکرد
دادگاى باڵای ئیسپانیا لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بێ تاوان لە قەڵەمدا و ئاشکرایکرد کە ئەو ئاگای لەوە نەبوە کە باجیان نەداوە.
پاش ئەوەى دوو رۆژ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لەگەڵ باوکی و دوو پارێزەریدا لەبەردەم دادگاى ئیسپانیا بون ، دواجار دادگا بڕیاریدا و میسی بێ تاوان دەرچوو.
بە راى دادگاى ئیسپانیا میسی ئاگاى لە کاروبارەکانی نییە و هەموو شتێکی داوەتە دەست باوکی و دوو پارێزەرەکەى.
هەروەها داواکاری گشتی داواى لە دادگا کردوە باوکی میسی کە ناوی خۆرخیە بۆ ماوەى 18 مانگ سزا بدرێت بە تۆمەتی راکردن لە باجی.
لەسەر راکردن لە باج بەشێکی زۆری یاریزانەکانی بەرشەلۆنە روبەروی دادگا بونەتەوە کە دیارترینیان میسی و ماسکێرانۆ و نەیمار بون.




م
Top