مۆرینھۆ واز لە ریال مەدرید ناھێنێ
خۆزی مۆرینھۆ ڕاھێنەری نوێ یانەی مانچستەر یونایتد ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست دەگات لەگەڵ کاپتنی یانەی ریال مەدرید سیرجۆ رامۆس بۆ ئەوەی لەم ھاوینە بیگوازێتەوە خولی پرێمەر لیگ، رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی ئەوەشی ئاشکراکردوە کەوا خۆزی ئەوەی بە بەرپرسانی یانەی مان گوتوە کە پێویستی بە یاریزانی بەتوانایە بۆ بەھێزکردنی ھێلی بەرگری یانەکەیان بەھێزبکات، رامۆسیش ھەر ئەو یاریزانەیە کە پێشووتر خۆزی سەرپەرشتی مەشقەکانی ئەم یاریزانەی کردوە لە ریال مەدرید ، بەڵام تاکو ئێستا یانەی ریال مەدرید ئەوەی بە فەرمی ئاشکرا نەکردوە کە ئەم یاریزانە نیازی رۆیشتنی ھەیە بۆ یانەی مان یونایتد، بەڵام لە ئێستادا مۆرینھۆ خەریکی بەھێزکردنی تیپەکەیەتی لە رێگەی ئەو پەیوەندییە بەھێزەی کە لەگەڵ ئیدارەی یانەکە ھەیتی ئەمساڵیش یانەی شەیتانەکان دەیانەوێ کێبرکێ سەرجەم یانەکان بکەن بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکان.
کارزان کانەبی
