چینییەکان بە نیازن یانەی ئینتەرمیلان بکڕن

چینییەکان بە نیازن یانەی ئینتەرمیلان بکڕن
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیتاڵیا، گروپی کۆمەڵەی کۆمپانیا چینییەکان بەنیازە بەشی زۆری پشەکەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بکڕێتەوە.

ئاژانسەکە لە هەواڵێکدا، ئاماژەی کردووە، کە بەرپرسانی گروپی کۆمپانیا چینییەکان لەگەل (واریک تۆهێر) سەرۆکی یانەی ئینتەر میلان گفت و گۆیان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی 70% پشکەکانی یانەکە بە گروپی کۆمپانیاکانی (چاینیگ)ی چینی بفرۆشن، بەگوێرەی تازەترین هەواڵ هەردولا لەسەر مانەوەی تۆهێر لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە ڕێک کەوتوون.

ئاشکرایە یانەی ئینتەر میلان کە بەیەکێک لە یانە گەورەکانی ئیتاڵیا هەژمار دەکرێت، نرخەکەی بە زیاتر لە 750 ملیۆن یۆرۆ مەزندە دەکرێت، ئەو یانەیە کە لە ساڵی 2006 تاکو 2010 پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی بەدەست هێنا و چەندین جاریش پاڵەوانی کاڵچیۆی دەستەبەرکرد، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە هیچ ئەنجامێکی شایستە تۆمار بکات.



م
Top