میسی دەبێتە شەیتان
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا خۆزی مۆرینھۆ ئارەزووی ئەوە دەکات کەوا لینێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە و ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بھێنێتە ریزی یانەی مان یونایتد لە ھاوینی ئەمساڵ، ئەم ڕاھێنەرە پورتوگالیە لە ئێستا بیر لە ھاتنی ئەم یاریزانە دەکاتە بۆ ریزی یانەی شەیتانەکان ھێنانی ئەم یاریزانە یەکێک دەبێتە لە گەورەترین ھەواڵی راگەیاندنەکانی جیھان کە ھەوالێکی چاوەڕوان نەکراوە رۆژنامە بەریتانیەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە تاکو ئێستا ھیچ ھەولێک لە ئارا دانییە بۆ ھاتنی ئەم یاریزانە بگرە گفت و گۆشی لێ نەکراوە ، دەیلی مەیل ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە ئیدارەی مان یونایتد ماوەی سێ ھەفتەیە بیر لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە گەورەیە دەکات ، لە ئێستاشدا میسی زۆر لە راگەیاندنەکانی ئیسپانیا توورە یە بەتایبەتی لە دوای بانگەشتکردنی بۆ دادگا لەسەر نەدانی باج یاخود خۆ دزینەوە لە باج ، ھەمان رۆژنامە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە یانەی مان ئامادەیە بڕی ٨٥ملیۆن جونەیی بۆ ھاتنی میسی تەرخان بکەن .
کارزان کانەبی
