لیڤەرپوول و ئەرسناڵ چاوی لەسەر فادرییە
ھەردوو یانە گەورەکەی ئەوروپاو ئینگلتەرا لیڤەرپوول و ئەرسناڵ لە ھەوڵی ئەوەن گرێبەست لەگەڵ جیمی فاردی یاریزانی یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی مۆربکەن بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ لە ریزی یانەکانیان سوود لەتواناکانیان وەربگرن، رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە یانەی ئەرسناڵ گفت و گۆیەکانی لەگەڵ فاردی دەست پێکردوە بۆ ئەوەی لەم ھاوینە بیکاتە یاریزانی خۆی ، ئەم رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی تۆپ وەشێنەکان ئامادەن ھەموو رێکارە یاساییەکان بگرنە بەر بۆ ئەویە فاردی ببەنە لەندەن و بڕی ٢٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینیان بۆ ھینانی ترخان کردوە، یانەی لیڤەرپوولیش جگە لە پێدانی گرێبەست و ئامادەن بڕی ١٤٠ھەزار جونەیی ئیستەرلینی پَی بدەن وەکو مووچەی خۆی کە مووچەیەکی گەورەیە بۆ ئەم یاریزانە کە بۆ ماوەی یەک ھەفتە ئەم مووچانە وەربگرێت، فاردیش مەرجی ئەوەیە کە وەرزی نوێ لە چامپیۆنس لیگ بدرەوشێتەوە ئەوەش زیاتر ھەڵ بۆ یانەی ئەرسناڵ دەرەخسێنێت بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بباتە ریزەکانیەوە ، لیڤەرپوولیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لەگەڵ ئیدارەی لیستەر گفت و گۆیان کردوە بۆ بەدەستھێنانی فاردی کە وەرزی رابڕدوو لەگەڵ یانەی رێوییەکان توانی ٢٤گۆڵ تۆماربکات، یانەی ئەرسناڵیش مووچەی ھەفاتەی ٦٠ھەزار جونەیی بۆ داناوە بۆ ئەوەی لە ئەگەری ھاتنی بیکاتە یاریزانی سەرەکی یانەکەی ، ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئینگلتەراش ھەموو ئەو پشکنیینە پزیشکیانە و باسی کڕین و فرۆشتنی لە یاریزانانی ھەڵبژاردە قەدەغە کردوە بۆ ئەویە ھزریان لەسەر جامی یۆرۆ بێت لە فەرەنسا،بەڵام تاکو ئێستا فاردی تەمەن ٢٩ساڵ یەک لای نەبۆتەوە کە وەرزی نوێ لەکام یانە یاری دەکات.
کارزان کانەبی
