PSG شوێنگرەوەی ئیبراهیمۆڤیچی دۆزییەوە
ئەمرۆ لە بریتانیا، رۆژنامەی ” Daily Express” ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان رومێلۆ لوکاکۆ، هێرشبەری بەلجیکی یانەی ئێڤەرتۆنی ئەو وڵاتەیان کردۆتە ئامانج، هەربۆیە پێدەچێت گفتوگۆیەکی نهێنییان لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەنجام دابێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژانی رابردوو لوکاکۆ رایگەیاندبوو دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت، بۆیە بەرپرسانی فرانسی بە دەرفەتیان زانیوە و دەیانەوێت وەک شوێنگرەوەی ئیبرا، ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.
م
