زڵاتان گەڕایەوە لای مۆرینیۆ
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت رایگەیاندووە، ئیبراهیمۆڤیچ بۆ یەک ساڵ پەیوەندیی بەریزەکانی مانچێستەر یونایتد کردووە و گرێبەستەکەشی پێش دەستپێکردنی رکابەرییەکانی یۆرۆی 2016 رادەگەیێنرێت.
ئیبراهیمۆڤیچ دەبێتە یەکەم گرێبەستی خۆزێ مۆرینیۆی بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتد و جارێکی دیکە ئیبرا لەگەڵ ئەو راهێنەرە کاردەکاتەوە دوای ئەوەی لە ساڵی 2008 ئەو یاریزانە لەژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ لە یانەی ئینتەرمیلان یارییکردووە.
م
