مۆرینیۆ داوای مێسی دەکات
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، خۆزێ مۆرینیۆ، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتد دەیەوێت رکابەری لەسەر نازناوەکانی وەرزی داهاتوو بکات و بۆ وەرزی 2017-2018 بگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ، بۆ ئەمەش راهێنەرەکە داوای لە دەستەی کارگێری یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی واژۆبکەن.
هەوڵەکانی مۆرینیۆ بۆ گواستنەوەی مێسی لەکاتێکدان کە ئەو راهێنەرە رکابەرێکی سەرسەختی یانەی بارسێلۆنا بووە، یانەی مانچێستەر یونایتدیش ماوەیەکی درێژە مێسیی خستووەتەوە ژێر چاودێرییەوە و ئێستاش لیژنەیەکی یانەکە بۆ گفتۆگۆکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە لە ئەمریکان.
م
