محەممەد عەلی کلای کۆچی دواییکرد
بۆب گونێل، گوتەبێژی خانەوادەی محەممەد عەلی کلای گیانلەدەستدانی ئەفسانەی بۆکسینگی راگەیاند و گوتی " دوای 32 ساڵ لە ناڵاندنی بەهۆی نەخۆشی پارکنسن، محەممەد عەلی لەتەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد".
محەممەد عەلی، لە کاتێکدا یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی یاری بۆکسێن چەندین ناسناوی لەخۆی نابوو لەوانە " لەهەمووان بەهێزتر، لەهەمووان جوانتر، لەهەمووان باڵاتر و لەهەمووان بەهرەمەندتر)، ئەو سێ جار ناسناوی پاڵەوانی جیهانی لە یاری بۆکسێن لە کێشی قورس بەدەستهێناوە.
جگە لەوەی یاریزانێکی بەهرەمەندبوو، محەممەد عەلی هەروەها کەسێکی چالاکوانی سیاسیش بوو و بوێرانە لەبارەی رەگەزپەرستی رای خۆی دەردەبری لە ساڵانی شەستەکان، کە ئەوکاتە ئەمریکا بەهۆی رەیسیزمەوە دەیناڵاند.
عەلی لە 17-1-1942 لەدایکبوو و ناویشی کاسیۆس مارێلوس کلەی بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئایینی خۆی گۆڕی و بوو بە مسوڵمان ناوی لەخۆی نا محەممەد عەلی و خاوەنی نۆ منداڵە.
م
