کۆڵۆمبیا بەسەرکەوتن دەستی پێکرد

کۆڵۆمبیا بەسەرکەوتن دەستی پێکرد
هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا یاری کردنەوەی پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمریکای بەسەرکەوتن کۆتایی هێنا و لە هەڵبژاردەی ئەمریکای میوانداری پاڵەوانیەتییەکەی بردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەردوو هەڵبژاردەی لەسەر یاریگەی لیڤیز لە سانتی کلارا رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە یارییەکەدا هەردوو هەڵبژاردە ئاستێکی هونەری بەرزیان پێشکەشکرد، بەڵام کۆڵۆمبییەکان باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی هەشت کریستیان زابات گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، کە ئەو گۆڵە لە ساڵی 1999 تاوەکو ئێستا خێراترین گۆڵی پاڵەوانیەتییەکەیە، سێ خولەک پێش کۆتایی هاتنی یارییەکەش جەیمس رۆدریگێز لە رێگەی لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ کافێتێرۆس تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا ئەمریکا هەوڵی زۆریدا ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان بێ سوود بوو و کۆڵۆمبیا یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا، هاوکات لە یارییەکەدا بەهۆی پێکان لە شانیدا جەیمس رۆدریگێزی کاپتنی کۆڵۆمبیا یاریگەی بەجێهێشت.




م
Top