كۆپا ئەمەریكا ئەمرۆ دەست پێ دەكات

كۆپا ئەمەریكا ئەمرۆ دەست پێ دەكات
وا بریارە ئەمرۆ پاڵەوانێتی كۆپا ئەمەریكا لە ئەمەریكا دەستپێبكات، بە ئەنجامدانی یاری كردنەوەی پاڵەوانێتیەكە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەمەریكا و كۆڵۆمبیا، ئەمەی خوارەوەش چەند زانیارییەكی تایبەتە لەسەر كۆپا ئەمەریكا.
- كۆپا ئەمەریكا كۆنترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی لەسەر ئاستی زەوی، بەڵكو لە جامی جیهانی كۆنترە.
- یەكەم پاڵەوانێتی كۆپا ئەمەریكا لە ساڵی 1916 دەستی پێكرد و تا ئێستا 44 پاڵەوانێتی ئەنجامدراوە و ئەمە پاڵەوانێتیە دەبێتە ژمارە 45.
- بە پێی سیستەمی پاڵەوانێتیەكە بریار درا 12 هەڵبژاردە بەشداریبكات، كە 10 هەڵبژاردە لە كێشوری ئەمەریكای باشوور و دوو تیپ دەبنە میوانی پاڵەوانێتیە لە دەرەوەی كیشوری ئەمەریكای باشوور، هەرچەندە زۆربەی كاتەكان دوو هەڵبژاردەكە لە كیشوەری ئەمەریكای باكوور و ناوەراست بەشداری دەكەن، بەڵام جارێك هەڵبژاردەی ژاپۆن بەشداری لەم پاڵەوانێتیە كردووە.
- لە ساڵی 2016 دەبێتە 100 بەسەر ئەنجامدانی یەكەم پاڵەوانێتی كۆپا ئەمەریكا بۆیە، ئەم ساڵ پاڵەوانێتیەكە جیاوازە و 16 هەڵبژاردە بەشداری دەكات، بەڵام لە پاڵەوانێتی داهاتوو سیستەمەكە دەبێتە 12 هەڵبژاردە.
- لەگەڵ دەستپێكی پاڵەوانێتیەكە تا ئێستا دوو هەڵبژاردە نەیتوانیوە نازناوی كۆپا ئەمەریكا بە دەستبهێنن، ئەوەیش هەردوو هەڵبژاردەی ڤنزویلا و ئیكوادۆرە.
- هەڵبژاردەی ئۆرگوای زۆرترین نازناوی بە دەستهێناوە، كاتێك توانی 15 پاڵەوانێتی بە دەستبهێنێت و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین 14 نازناوی بە دەستهێناوە و بەرازیل هەشت نازناو و پارگوای و پیرۆ دوو نازناو و شیلی یەك نازناوە.
- هەڵبژاردەی ئەرژەنتین توانی 27 جار بگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.
- گۆڵكاری مێژوویی پاڵەوانێتیەكە لە نێوان هەردوو یاریزانی بەرازیلی زیزینیۆ و ئەرژنتینی مێندێز بە تۆماركردنی 17 گۆڵ.
- 16 هەڵبژاردەكە بەسەر چوار كۆمەڵە دابەشكراون بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم: ئەمەریكا - كۆڵۆمبیا - كۆستاریكا - پارگوای
كۆمەڵەی دووەم: بەرازیل - ئیكوادۆر - هایتی - پیرۆ
كۆمەڵەی سێیەم: مەكسیك - ئۆرگوای - جامایكیا - ڤنزویلا
كۆمەڵەی چوارەم: ئەرژەنتین - شیلی - پەنما - بۆلیڤیا.
رێبین رەمزی
Top