باسكەی عێراق سەركەوت بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا
لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی عێراق توانی ببێتە ژمارەیەكی قورس و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و پلەی سێیەمی پاڵەوانێتیەكەی بە دەستهێنا و سەركەوت بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا، لە یەكەم یاری پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا هەڵبژاردەی عێراق تووشی دۆران هات بەرانبەر پاڵەوانی پاڵەوانێتیەكە هەڵبژاردەی ئێران و لە یاری دووەم هەڵبژاردەی عێراق ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن بە ئەنجامی (80-84) خاڵ دۆرا، لە یاری سێیەم هەڵبژاردەی عێراق یەكێك لە باشترین یارییەكانی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو پێشكەش كرد و توانی بە ئەنجامی (88-87) خاڵ لە هەڵبژاردەی لوبنان بباتەوە و لە دواین یاری خۆی بە ئەنجامی (81-64) خاڵ لە هەڵبژاردەی سوریای بردەوە و بلیتی سێیەمی جامی نەتەوەكانی ئاسیای مسۆگەر كرد.
جێگەی باسە سەرۆك شاندی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەم پاڵەوانێتیە كاوە فەیسەل سەرۆكی پێشووی یانەی دهۆك و جێگری سەرۆكی ئێستای یەكێتی تۆپی باسكەی عێراق بوو و یاریزانێكی ئەمەیكی رەگەزنامەی عێراقی وەرگرتووە و ئێستا لە ریزی هەڵبژاردەكە یاری دەكات.
رێبین رەمزی
