ناپۆلی ئه‌ستێره‌یه‌كی پۆرتۆی ده‌وێت

ناپۆلی ئه‌ستێره‌یه‌كی پۆرتۆی ده‌وێت
یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی، له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌دا، هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی هیكتۆر هێرێرای ناوه‌ندسازی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك و یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ده‌دات.

پێگه‌ی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند: دووه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئیتاڵی، ئاماده‌یه‌ ئۆفه‌رێك به‌ بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش به‌ یانه‌ پورتوگالیه‌كه‌ بكات، بۆ به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی یاریزانه‌ مه‌كسكیه‌كه‌.

له‌م وه‌رزه‌دا، هێرێرا له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ ئاستێكی به‌زی پێشكه‌ش كرد، به‌ تۆماركردنی 9 گۆڵ و دروستكردنی 4 گۆڵ له‌ 29 یاریدا.

جێی ئاماژه‌یه‌، له‌ مێركاتۆی زستانه‌ی ڕابردوودا، یانه‌ی ناپۆلی هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی هێرێرای دا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ كارگێڕی پۆرتۆ، گوفتوگۆكانی شكستی هێنا.



م
Top