فەرمی: ئیستیقلال راهێنەرێکی نوێ دەست نیشان دەکات

فەرمی: ئیستیقلال راهێنەرێکی نوێ دەست نیشان دەکات
ئەمرۆ بەرپرسانی یانەی ئیستیقلالی ئێران، بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی وەرزی رابردووی یانەیەکان، بریاریاندا پەرویز مەزلومی لە پۆستی راهێنەرایەتی دوور بخەنەوە.

سەرچاوەکانی ئێران بڵاوییان کردەوە، لە کۆبونەوەی ئەمرۆی بەرپرسانی ئیستیقلال، بریاردراوە عەلی رەزا مەنسوریان وەک راهێنەری نوێ یانەکەیان دەست نیشان بکەن، نابراو وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی نەفتی تاران توانی ئەنجامی باش بەدەست بێنێت.

هۆکاری سەرەکی دوورخستنەوەی مەزلومی، شکست لە یاری هاتنەوەی دێربی و جامی ئەو وڵاتە و لە دەستدانی سەری رێزبەندی خولی ئێران بوو.






م
Top