نێیمار و ماسکیرانۆ چارەنووسی خۆیان لەگەڵ بارسێلۆنا یەکلایی دەکەنەوە

نێیمار و ماسکیرانۆ چارەنووسی خۆیان لەگەڵ بارسێلۆنا یەکلایی دەکەنەوە
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند، کە (نییما) و (ماسکیرانۆ) هەردوو ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا یانەکە جێ ناهێڵن.

لەم بارەیەوە، ڕۆبەرت فرناندێز، بەڕێوەبەری یانەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە نێیمار کە گرێبەستەکەی ساڵی 2018 تەواو دەبێت، بڕیاری داوە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژتر لەگەڵ بارسێلۆنا یاری بکات، هەروەها پێگەی فەرمی یانە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردووەتەوە کە (نێیمار دەمێنێتەوە).

هەورەها لە پێگەی فەرمی یانەی بارسێلۆنا هاتووە، کە خافیێر ماسکیرانۆ، بڕیاری مانەوەی لە یانەی بارسا داوە و بۆ هیچ یانەیەکی دیکە ناروات، ئەو یاریزانێکی گرنگە و هیچ گومانێک لەسەر مانەوەی نییە.





م
Top