هەڵبژاردەی كوردستان تووشی دۆرانێكی تر هات
لەم یارییەدا هەڵبژاردەی ئەرمینیای رۆژئاوا توانی یارییەكە بباتەوە بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا، دوای ئەوەی كاتی یاسایی یارییەكە بە بێ گۆڵ تەواو بوو و بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا بە ئەنجامی (6-5 ) گۆڵ یارییەكەی بردەوە.
لەم یارییەدا هەڵبژاردەی كوردستان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و چەندین هەلی ئاسانی گۆڵتۆماركردنی لە دەستدا، بەڵام لە هەردوو گێمی یارییەكە بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان لە خولەكی 90 گۆرانكاری بەمەبەستی جێبەجێكردنی لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا ئەنجامدا، كاتێك ی گۆڵپارێز زنار فەیزی هاتنە شوێنی سەرهەنگ.
لە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا هەڵبژاردەی كوردستان تووشی دۆران هات، كاتێك بە ئەنجامی (6-5) گۆڵ یارییەكەی دۆراند، لە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا هەردوو یاریزان هونەر ئەحمەد و گۆڵپارێز زنار فەیزی نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن و لە بەرانبەردا زنار فەیزی تەنیا یەك تۆپی دوورخستەوە.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی كوردستان یاری لەسەر پلەی حەفتەم و هەشتەم دەكات، كاتێك رۆژی شەممە رووبەرووی هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو دەبێتەوە.
