لەتازەترین توێژینەوەدا بەهای ڕاستەقینەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ دیاری کرا
بەگوێرەی تازەترین توێژینەوەی پەیمانگای توێژینەوە وەرزشییەکان، کە تایبەتە بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر نرخی ڕاستەقینەی یاریزانان و یانەکانی تۆپی پێ، دەریخست کە مێسی زۆرترین بەهای لە بازاڕدا هەیە و نرخەکەی دەگاتە 211 ملیۆن یۆرۆ ، لە دوای ئەویش هەردوو یاریزان نێیمار و کریستیانۆ رۆناڵدۆ پلەی دوەم و سێیەمیان گرتووە.
لەم توێژینەوەیەدا تەمەنی یاریزانەکە و کاریگەری لەسەرئەنجامەکانی یانەکەی گرنگی زۆری پێدراوە.
ئەوەی خوارەوەش لیستی بەهادارترین 10 یاریزانی جیهانە
1- لیۆنێل مێسی تەمەن 29 ساڵ یانەی بارسێلۆنا نرخ:211 ملیۆن یۆرۆ
2-نێیمار تەمەن 25 ساڵ یانەی بارسێلۆنا نرخ: 201 ملیۆن یۆرۆ
3- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەمەن 31 ساڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید نرخ: 137 ملیۆن یۆرۆ
4- ئەنتوان گریزمان تەمەن 25 ساڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید نرخ: 120 ملیۆن یۆرۆ
5- هاری کین یانەی تۆتنهام تەمەن 22 ساڵ نرخ: 112 ملیۆن یۆرۆ
6- ئەنتۆنی مارسیال یانەی ماچێستەر یۆنایتد تەمەن 20 ساڵ 111 ملیۆن یۆرۆ
7- لویس سوارێز یانەی بارسێلۆنا تەمەن 29 ساڵ 105 ملیۆن یۆرۆ
8- پاولۆ دیپالا یانەی یۆڤێنتۆس تەمەن 22 ساڵ 104 ملیۆن یۆرۆ
9- سێرجیۆ ئەگوێڕۆ یانەی مانچێستەر سیتی تەمەن 28 ساڵ 96 ملیۆن یۆرۆ
10- پۆل پۆگبا یانەی یۆڤێنتۆس تەمەن 23 ساڵ نرخ: 90 ملیۆن یۆرۆ
م
