هەردی سیامند بەهۆی پێكان بەشداری لە یارییەكەی ئەمرۆ ناكات
لەم یارییە دوو یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان بەهۆی پێكان بەشداری لەم یارییە ناكەن و یاریزانێكی تریش ترسی بەشدارینەكردنی هەیە.
هەردی سیامند یاریزانی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی كوردستان بەهۆی پێكان ناتوانێت لە یارییەكەی ئەمرۆ بەشدار بێت، چونكە لە پەراسوی تووشی پێكان هاتووە لەسەر رێنمایی پزیشكی هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لەم یارییەكەی ئەمرۆ ناكات.
وهەروەها یاریزان عەلی عەزیز تووشی پێكانهاتووە و لە یارییەكەی ئەمرۆ ئامادە نابێت و ناتوانێت بەشداری بكات، لە لایەكی ترەوە كاپتنی هەڵبژاردەی كوردستان خالید موشیر ترسی بەشدارینەكردنی لەم یارییە لێ دەكرێت، بەهۆی بوونی پێكان، بەڵام بەشداریكردنی ئەم یاریزانە لەسەر بریاری راهێنەر و پزیشكی هەڵبژاردەی كوردستان دەبێت.
جێگەی باسە لە یاری هەردوو هەڵبژاردەی كوردستان و كۆریای یەكگرتوو یاریزان رێكار هاشم تووشی پێكانێكی سەخت هات بۆ ماوەی 10 رۆژ پێویستی بە حەوانەوە هەیە.
رێبین رەمزی
