بەفەرمی دانی ئەلڤێس بارسێلۆنای بەجیهێشت

بەفەرمی دانی ئەلڤێس بارسێلۆنای بەجیهێشت
شەوی ڕابردووی یاریزانی بەرازیلی دانی ئەلڤێس دوای 8 وەرز یاریکردن بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ماڵئاوایی لەو یانەیە کرد .



ئەلڤێس لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئەنستاگرام بڕیاری بەجێهیشتنی یانە کەتەلۆنیەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند : دوای 8 ساڵ یاریکردن بۆ بارسێلۆنا چەندین نازناومان بەدەست هێنا ، هەر لە سەرەتاو لەگەل پیپ گواردیۆلا دەستمان پێکرد ، هەمووکات شانازی دەکەم کە درێسی باشترین یانەی جیهانم پۆشیوە . تەنیا هۆکاری بەجیهێشتنی بارسێلۆناش ئەوە بووە حەز دەکەم لە یانەکەی دیکە درێژە بە کاروانی وەرزشیم بدەم .



شایانی باسە ئەلڤێس لەگەڵ بارسێلۆنا 23 نازناوی بەدەست هێنا کە گرنگتریان 3 نازناوی چامپیۆنسلیگ و 6 نازناوی لالیگا بوو .













م
Top