ئێنگلاند له دوایین یاری دۆستانه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر پۆرتوگال تۆماركرد
هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه له دوایین 4 خوله‌كی كۆتایی به لێدانێكی سه‌ری كریس سمۆلینگی به‌رگریكار گۆڵێكی تۆماركرد.
ئه‌م یارییه‌ش دوایین یاری ئاماده‌كاری بوو بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئێنگلاند پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی یۆرۆ.
ئینگلیزیه‌كان له پاڵهوانییهتیهكهی فڕه‌نسا له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ركابه‌ری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی رووسیا و وێڵز و سلۆڤاكیا، له‌به‌رامبه‌ردا پۆرتوگال له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی ئایسله‌ندا و نه‌مسا و مه‌جه‌ڕ یاری ده‌كات.
م
