مۆرینیۆ داوای یاریزانێکی ریال مەدرید دەکات

مۆرینیۆ داوای یاریزانێکی ریال مەدرید دەکات
خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەستەوارەیەکی گەورەی بۆ لوکا مۆدریچی یاریزانی یانەی ریال مەدرید ئامادەکردووە.



رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، مۆرینیۆ دەستەوارەیەکی بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند ئامادە کردووە تاوەکو مۆدریچی ناوەڕاستکاری ریال مەدرید بگوازێتەوە یانەکەی.



سپێشەڵ وەن، هەر لەگەڵ هاتنیدا بۆ یانە سوورپۆشەکەی شاری مانچێستەر، بڕیاریداوە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە یانەکەیدا بکات، دەستبەرداربوونی چەند یاریزانێکی یانەکەی و هێنانی چەند یاریزانێکی ئاستبەرز، کاری یەکەمی مۆرینیۆ بوو لە یونایتد.



جگە لە مۆدریچیش رۆژنامەکان پێچەوانەی بۆچوونەکان ئاماژە بە گواستنەوەی پیێر ئۆبامیانگی یاریزانی یانەی بۆرۆسیا دۆرتمۆند دەدەن لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکەدا.















م
Top