یۆڤێنتۆس 3 ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردۆتە ئامانج

یۆڤێنتۆس 3 ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردۆتە ئامانج
یانەی یۆڤێنتۆس، پاڵەوانی کاڵچیۆ و جامی ئیتاڵیا، 3 یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی کردۆتە ئامانج بۆ ئەوەی لە وادەی گواستنەوەی هاوینە گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات.



رۆژنامەی (تۆتۆ سپۆرت)ی ئیتاڵیا، بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی یۆڤی بۆ تۆکمە کردنی ڕیزەکانی 3 یاریزانی یانەی شاهانەی کردۆتە ئامانج ، بە گوێرەی لێدوانی (پیپی مارۆتا) بەڕێوەبەری یانەی خانمە پیرەکە، بەپرسانی هەردوو یانەی ڕیاڵ و یۆڤی گفت وگۆی ڕاستەوخۆ لەسەر ئەو بابەتە دەکەن و لە هەمان کاتدا چارەنووسی مۆراتاش یەکلایی دەکەنەوە.



بەگوێرەی ڕۆژنامەکە یانەی یۆڤێنتۆس داوای هەر یەکە لە تۆنی کرۆس و کۆڤاستیچ و بۆرخا مایۆراڵی کردووە، تا ئێستەش هیچ وەڵامێکی فەرمی لە یانەی شاهانە وەرنەگرتووەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆرخا مایۆراڵ یاریزانی لاوی یانەی ڕیاڵ بە شێوەی خواستن بە هەمان مەرجەکانی مۆراتا بۆ یۆڤێنتۆس یاری بکات.












م
Top