بارسێلۆنا شوێنگرەوەی دانی ئالڤیس دەستنیشان دەکات
ڕۆژنامەی (سپۆرت)، ئاشکرای کردووە، کە بەرپرسانی یانەە کەتەلۆنییەکە گفت وگۆیان لەگەڵ یانەی ڤالەنسیا کردووە، بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ (جواو کانسیلۆ)ی بەرگریکاری پورتوگالی یانەکە واژۆ بکەن، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە (لویس ئێنریکی) ڕاهێنەری بارسا متمانەی تەواوی بە هەردوو یاریزان (ڤیدال) و (سێرجی ڕۆبێرتۆ) نییە، بۆیە بەدوای یاریزانێک دەگەڕێت کە خاسیەتەکانی لە دانی ئالڤێس بچێت.
لە درێژەی هەواڵەکەی سپۆرت هاتووە، کە هێنانی جواو کانسیلۆ بۆ یانەی بارسێلۆنا کارێکی زەحمەت نابێت، ئەویش بە قۆستنەوەی ئارەزووی یانەی شەمشەمە کوێرەکان بە خواستنی (تیلۆ) و(خالیلۆڤیتچ) ی هەردوو یاریزانی لاوی بارسێلۆنا بۆ یانەکە، ئەو کارەش گەر ئەنجام بدرێت، ئەوا یانە کەتەلۆنیەکە بێ هیچ بەربەستێک گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە واژۆ دەکات.
م
