بهوێنه: لەبەردەم دادوەردا، مێسی سەرچاوەی کێشەکە دەخاتە ئەستۆی باوکی
ئەم تۆمەتەیش بە فەرمی لەلایەن حوکومەتی ئیسپانیاوە دراوەتە پاڵ سوپەرستارەکەی بارسێلۆنا و کاپیتانۆی هەڵبژاردەی ئارژەنتین. بەگوێرەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و زانیاریەکانیش بێت، مێژووی ئەم خۆدزینەوەیەی مێسی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ۲٠٠۷-۲٠٠۹. هەر بەبۆنەی ئەم کەیزەشەوە، کاپیتانۆکەی تانگۆ ناتوانێت بەشداری لە خۆئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەکەی بکات.
لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردنەکە و لێ وەرگرتنی وتەکانیشیدا، مێسی نکۆڵی کرد لەوەی کە هیچ ئاگایەکی لە کێشەی باج دان بووبێت و وتی: “من هیچ شتێکم نەزانیوە کاتێک کە واژۆم کردووە، چونکە گرنگی دانی من تەنها بۆ یاری کردنی تۆپی پێ بوو.
لەگەڵ ئەمەیشدا هیچ گومانێکم لە باوکم نەبوو کە داوای لێ کردم بۆندەکەم واژۆ بکەم، من متمانەم بە باوکم هەبوو، پارێزەرەکانیشم پێیان وتم کە دەتوانم دۆکیومێنتەکان واژۆ بکەم” وتەکانی مێسی کە کەمتر لە ۱۵ خولەکی خایاندبوو، دوای ئەوە هات کە خۆی و باوکی بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر گوێیان لە شایەتییەکان بێ کە تایبەت بووە بە خۆدزینەوەیان لە پێدانی باج.
جۆرجی باوکی لیۆ مێسیش لای خۆیەوە سەرجەم گوتەکانی مێسی پشتڕاست کردەوە و گوتی کە کوڕەکەی هیچ ئاگای لە ناوەڕۆکی بۆندەکە نەبووە بە دادوەری ڕاگەیاند: “من پێم وابوو کە شتێکی زۆر پێویست نییە تا کوڕەکەم لەسەر هەموو شتێکی بۆندەکە ئاگەدار بکەمەوە.”
شایەنی گوتنە، سەرجەمی بنەمای ئەم کەیزە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە مێسی وەک یەکێک لە وەرزشوانە داهات زۆرەکان کە وەری دەگرێت، باوکی هەستاوە بە دروست کردن و کردنەوەی کۆمەڵێک ۆمپانیای ساختە لە وڵاتەکانی ئۆرۆگوای و بیلیز سویسرا.
بە گوێرەی تۆمەتەکانیش، ئامانجیشی لەم کارەی بۆ کەم کردنەوە بڕی پێدانی باجە کە پێویستە لەسەر کوڕەکەی بیدات بە وڵاتی ئیسپانیا.
م
