ئەلفێس بێ دەنگی شکاند

ئەلفێس بێ دەنگی شکاند
ئەلفێس بێ دەنگی شکاند
بەرێوەبەری تۆپی پێی یانەی بەرسلۆنا رۆبرت فرناندیز ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا دانی ئەلفێس یاریزانی یانەی بلوگرانا و ھەڵبژاردەی بەرازیل لە ھاوینی ئەمساڵ ریزی یانە کەتالۆنیەکە جێ دەھێلێت و ژمارەیەک گرێبەستی پێشکەش کراوە،ئەم بەرێوەبەرە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا دانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ریزی یانەی بەرسا جێ دەھێلێت و کۆچ بەرەوو یانەیەکی تر دەکات، لەم رۆژانەش دانی و یانەی یڤناتۆسی ئیتالی بە بەھێزی چوونەتە قۆناغی تازەی گۆفت و گۆکانیان بۆ ئەوەی بچێتە ریزی یانەکە، ھەرچەندە دانی تەمەن ٣٣ساڵیش لە ھەریەک لە یانەکانی پاریس سان جێرمان و خولی ئەمریکیش گرێبەستی پێشکەش کراوە، یانەی خانمە پیرەکەش گرنگی زۆری بەھاتنی ئەم یاریزانە بەرازیلیە داوە بە تایبەت رۆژنامەکانی ئیتالیاش کە ھاھتنی ئەلفێسیان گەورە کردوە ، ئەلفێس لەماوەی یاری کردنی لە ھەشت ساڵی رابردوو ئەنجامی زۆری لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەدەستھێناوە.
کارزان کانەبی
Top