كیلۆر ناڤاس بەشداری پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا ناکات

كیلۆر ناڤاس بەشداری پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا ناکات
بە بیستنی هەواڵی بەشداری نەکردنی گۆلپارێزی تیپەکەیان لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا بەهۆی پێکانەوە، هاندەرانی هەڵبژاردەی کۆستاریکا تووشی شۆک بوون.



سایتی (فۆ فۆر تو)ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، کە بەهۆی چاکنەبوونەوەی لەو پێکانەی بەرانبەر یانەی ئاتلەتیکۆ لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دووچاری بوو، (کیلۆر ناڤاس) گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی کۆستاریکا لە پێکهاتەی فەرمی ولاتەکەی دوور خرایەوە، هەروەها لە بری (ناڤاس) ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە (کارڤەخاڵ)ی گۆپارێزی یانەی سابریسییا ی بانگهێشت کردووە.



بەشداری نەکردنی کلیۆر ناڤاس لە کۆپا ئەمەریکا، گورزێکی کوشندە لە هیواکانی هەڵبژاردەی کۆستاریکا دەدات، کە لە گروپی یەکەم شان بەشانی هەڵبژاردەکانی ئەمەریکا و پارەگوای و کۆلۆمبیا یاری دەکات.





م
Top