پرۆفایلی ژیاننامەی سه‌رۆکه‌ تازه‌که‌ی فیفا

پرۆفایلی ژیاننامەی سه‌رۆکه‌ تازه‌که‌ی فیفا
له‌ بۆنه‌یه‌کی مێژووییدا جیانی ئینفانتینۆ بووه‌ سه‌رۆکی نوێی یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان تاوه‌کو ٢٠١٩.



بوون به‌ سه‌رۆکی فیفا بۆ جیانی ٤٥ ساڵ ته‌نانه‌ت خه‌ونیش نه‌بوو پێش ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به‌تایبه‌ت که‌ پارساڵ بلاته‌ر وه‌کو سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌. به‌ڵام رووداوه‌ دراماتیکییه‌کانی فیفا و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م که‌سایه‌تیه‌ باڵاده‌سته‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌ به‌هۆی گه‌نده‌ڵی رێگای خۆشکه‌رکرد بۆ خولێکی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌ڵبژاردنی که‌سێک که‌ پێشتر به‌هۆی به‌رپرسی باڵاتر هیچ چانسێکی نه‌بوو.



جیانی له‌ ٢٣-٣-١٩٧٠ له‌ شاری بریگ له‌ سویسرا له‌ دایک بووه‌ ، ره‌گه‌زنامه‌ی ئیتاڵی و سویسری هه‌یه‌ . جگه‌ له‌و دوو زمانه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ زمانه‌کانی ئینگلیزی،فه‌ڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی و ئیسپانی دەزانێت.



ناوبراو بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ یاسادا ، پێش په‌یوه‌ندیکردن به‌ یوفاوه‌ وه‌کو سکرتێری گشتی سه‌نته‌ری شیکاری وه‌رزشی (CIES) کاری ده‌کرد. پاشان له‌ ساڵی ٢٠٠٠دا روویکرده‌ یوفا. سه‌ره‌تا له‌بواری کاری یاسایی و کاری ریکلامیدا بوونی هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی لێهاتوویی خۆی له‌ ساڵی ٢٠٠٤دا کرا وه‌کو به‌ڕێوبه‌ری کاروباره‌ یاساییه‌کانی یوفا ده‌ستنیشانکرا. له‌ ساڵی ٢٠٠٧یشدا کرا به‌ سکتێری گشتی یوفا.



یه‌کێک له‌ گرنگترین پرۆژه‌کانی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو به‌ڵێنی دا ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌کانی جامی جیهانی زیادبکات بۆ ٤٠ هه‌ڵبژارده‌.



ئینفانتینی رۆڵی گرنگی گێڕا له‌ باشترکردنی بارودۆخی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌ گشتی ، رۆڵی هه‌بوو له‌ داڕشتنی یاسای “یاری خاوێن” بۆ هاوسه‌نگی راگرتنی نێوان یانه‌کان، دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر بۆ یه‌کێتییه‌کانی تۆپی پێی ئه‌ورووپا و باشترکردنی بارودۆخی داراییان ، زیادکردنی هه‌ڵبژارده‌کانی یۆرۆی ٢٠١٦ بۆ ٢٤ تیپ.




م
Top