به‌ته‌مه‌نترین راهێنه‌ری مێژووی تۆپی پێ بناسه‌

به‌ته‌مه‌نترین راهێنه‌ری مێژووی تۆپی پێ بناسه‌
راهێنه‌ره‌ به‌ئه‌زموون و به‌ ته‌مه‌نه‌کانی تۆپی پێ زۆرن ، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره‌ی وه‌کو به‌مه‌نترین ناوی چووته‌وه‌ مێژووه‌وه‌ ئایبۆر پاوڵه‌ که‌ تاوه‌کو ٩٣ ساڵی راهێنه‌ر بووه‌ !



ئایڤۆر ره‌گه‌زنامه‌ی وێڵزییه‌ و له‌ مانگی ٥-٧-١٩١٦ له‌ دایک بووه‌، ناوبراو مه‌شقی به‌ ٩٠٠٠ یاریزان کردووه‌ و ٧٣ ساڵی له‌ یاریگاکاندا به‌سه‌ربردووه‌. وه‌کو یاریزان بۆ کوینز پارک رێنجه‌رز وئه‌ستۆن ڤیلا و برادفۆرد یاریکردووه‌ و یه‌کێک بووه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌کانی خولی ئینگلیزی له‌ ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ ـه‌کاندا . له‌ ١٩٤٦ به‌ ١٧هه‌زار و ٥٠٠ پاوه‌ند گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژۆکرا که‌ بۆئه‌وسا بڕه‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی بوو.



له‌ ساڵی ١٩٥١ بووه‌ته‌ راهێنه‌ر له‌ ئینگلته‌را و پاشانیش له‌ یۆنان. له‌ ساڵی ١٩٧٣ بووه‌ راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی زانکۆی باس و له‌ ساڵی ٢٠٠٢ ئه‌و یانه‌یه‌ی گه‌یانده‌ قۆناغی یه‌که‌می جامی ئینگلته‌را. ناوبراو له‌ ساڵی ٢٠١٠دا له‌ ته‌مه‌نی ٩٣ ساڵی وازی له‌ کاره‌که‌ی هێنا ،به‌وه‌ش ناوی چووه‌ کتێبی گینس وه‌کو به‌ته‌مه‌نترین راهێنه‌ر، پاش دوو ساڵ کۆچی دوایی کرد.



پاوڵ به‌شداری له‌ جه‌نگی جیهانی دووهه‌م کردبوو وه‌ چاوی به‌ مه‌هامتا گاندی سه‌رکرده‌ی مێژوویی هیندستان که‌وتبوو. له‌ ساڵی ٢٠٠٨دا خه‌ڵاتی پله‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیای پێدرا.





م
Top