سیرینا ویلیامز بە زەحمەت سەرکەوتنی تۆمار دەکات
لەم یارییەدا، سیرینا پێویستی بە زیاتر لە دوو سەعات هەبوو تا توانی بەربەستی ملادینۆڤیتچ کچە یاریزانی فەرنسا بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرانبەر ببڕێت، ئەنجامی دوو کۆمەڵەکە 6-4 ، 7-6 کۆتاییهات.
دوای یارییەکە سیرینا بە رۆژنامەنووسانی گوت” ملادینۆڤیدتچ یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا، بۆیە ناچار بووم بە هەموو توانای خۆم یاری بکەم، تا بتوانم سەرکەوتن بە دەست بهێنم”.
سیرینا ویلیامز، کە تەمەنی 34 ساڵە، لە دوایین ڕیزبەندی باشترین کچە یاریزانانی تێنسی جیهان پلەی یەکەمی داگیر کردبوو، تا ئیستاش ئەم کچە یاریزانە 22 پاڵەوانێتی گەورەی دەستەبەر کردووە.
م
