پۆل پۆگبا بە کڕینی ڤێلایەک لە شاری بارسێلۆنا گومان دروست دەکات
ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، بڵاویکردووتەوە کە بە کڕینی ئەو ڤێلایە لەشاری بارسێلۆنا، ئەگەری هاتنی ئەو یاریزانە بۆ بارسا زیاتر دەکات، رۆژنامە ئاشکرای کردووە، کە پۆگبا کۆمپانیایەکی بواری کڕینی خانووبەرەی ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی ڤێلایەکی گرانبەهای لە شوێنێکی باشی بارسێلۆنای بۆ بکڕێت.
سەبارەت بەم هەواڵە، مینۆ ڕایۆلا بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە فەرنسییەکە ئاماژەی کرد، کە کڕینی خانوو یان ڤێلا لە شاری بارسێلۆنا واتای ئەوە نییە کە پۆگبا دەچێتە یانەی بارسا، بەڵکو ئەمە تەنها کارێکی بازرگانی یەو بەمەبەستی بێزنیسە و هیچی تر نییە.
ئاشکرایە، پۆگبای تەمەن 23 ساڵ، لە لایەن یانە گەورەکانی جیهان بایەخی زۆری پێ دەدرێت و هەندێک یانە ئامادەییان دەربڕیوە کە بری 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ هێنانی ئەو یاریزانە سەرف بکەن.
م
