بارسێلۆنا بۆ هێنانی بەرگریکارێکی سوپەر ستار 7 یاریزانی دەسنیشان کردووە
ڕۆژنامەی (سپۆرت)، بڵاویکردووەتەوە، کە دەستەی کارگێڕی یانەی بارسا بژاردن لە نێو 7یاریزان دەکات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یەکێکیان لە وادەی گواستنەوەی هاوینە واژۆ بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەگەری دوورخستنەوەی جێرمی ماسیۆ و ڤیرمالین لە ئارادا هەیە، بۆیە جیراڕد پیکێ بە تەنها لە شوێنە یاری دەکات و دەبێت شوێنگرەویەکی بە تونای هەبێت.
ڕۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی کردووە، کە هەر یەکە لە (لاپۆرت) یاریزانی بلباو، لەگەڵ (مارکینۆس) یاریزانی پاریس سان جێرمان و (ئۆمتیتی) یاریزانی لیۆن بەهێزترین پاڵێوراون بۆ ئەوەی بۆ بارسێلۆنا یاری بکەن، جگە لەوانەش هەر یەکە لە (ستۆنز) لە یانەی ئیڤرتۆن، (بایلی )یاریزانی ڤیا ڕیال، لیمۆس ئەستێرەی لاس باڵماس و (ڕۆمانیۆلی) یاریزانی میلان وەک ئاستی دووەمی بژاردەکان پاڵێوراو دەبن.
م
