پێكهاتەی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ یارییەكەی پادانیا

پێكهاتەی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ یارییەكەی پادانیا
وا بریارە ئەمرۆ پێنجشەممە كاتژمێر 3ی ئێوارە بە كاتی كوردستان لە یاریگەی دینامۆ لە شاری سۆخۆمی پایتەختی ئەبخازیا هەڵبژاردەی كوردستان رووبەرووی هەڵبژاردەی پادانیا ببێتەوە لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتیەكە، بۆ ئەم یارییە راهێنەر خەسرەو گورون بە پلانی 4-4-2 یاری دەكات و پێكهاتەی سەرەكی بەمشێوەیە:
گۆڵپارێز: سەرهەنگ موحسین
هێڵی بەرگری: بەیار ئەبو بەكر- خالید موشیر - هەردی سیامند - جاسم محەمەد حاجی
هێڵی ناوەراست: میران خەسرەو - عەلی عەزیز - دیار رەحمان - هونەر ئەحمەد
هێڵی هێرشبەر: فەرهەنگ وریا - ئەیوب ئەیاد
جێگەی باسە لە كاتی یەكسانبوونی هەردوو هەڵبژاردە راستەوخۆ یارییەكە دەچێتە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا.
رێبین رەمزی
Top