گازی باكوور گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی تر مۆركرد

گازی باكوور گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی تر مۆركرد
بەمەبەستی بەهێزكردنی تیپی تۆپی پێی بەشداربوو لە خولی پلە یەكی عێراق بۆ تۆپی پێی، یانەی گازی باكوور بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان مۆركرد.
بەفەرمی هەریەكە لە یاریزانان (عودی شەهاب) یاریزانی یانەی گارە و (تاڵیب رەقیب) یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر مۆركرد بۆ ئەوەی بتوانن لە یارییەكانی خولی پلە یەكی عێراق بۆ یانەی گازی باكوور یاری بكەن.
وا بریارە یارییەكانی خولی پلە یەكی عێراق كۆمەڵەی باكوور لە شاری كەركووك ئەنجام بدرێت بە بەشداریكردنی یانەكانی (برایەتی، گازی باكوور، سەڵاحەدین، دیالی) لە هەر كۆمەڵەیەك یەك یانە سەردەكەوێت بۆ چوار گۆشەی زێرین لەگەڵ باشترین دووەم، لە كۆتاییدا دوو یانە بۆ خولی نایابی عێراق سەردەكەوێت.
رێبین رەمزی
Top