ئیلیكای گۆندۆگان بووە یاریزانی مانچێستەر سیتی
گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ یانەی ئینگلیزییەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە و بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە پەیوەندیی بە ریزەکانی ستیزن کردووە.
25 ساڵییە ئەڵمانییەکە بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکانی یۆرۆی 2016 ناکات و وەرزی داهاتوو لەگەڵ پێپ گواردیۆلا و مانچێستەر سیتی قۆناخێکی نوێ دەستپێدەکات.
لە لێدوانێکیدا گۆندۆگان بە ماڵپەری یانەکەی راگەیاندووە زۆر دڵخۆشە بە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی و هیوادارم بتوانم لە ماوەیەکی نزیکدا خۆم لەگەڵ ئەو یانەیە بگونجێنم.
م
