ئارتورۆ ڤیدال تووشی پێکانبوو
دوای ئەوەی لە خولەکی 77 یارییەکە یاریگەی بەجێهێشت ڤیدال بە تۆڕی هەواڵی فۆکس سپۆرتی راگەیاندووە، لە رانیدا هەستی بە ئازار کردووە و هیچ پێویست بەوەش ناکات تووشی دڵەراوکێ بن.
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەش خوان ئەنتۆنیۆ پیزی راهێنەری هەڵبژاردەی چیلی گوتی ڤیدال لەسەر داوای خۆی لە یارییەکەدا گۆڕانکاریی پێکراوە.
راهێنەری هەڵبژاردەکە ئەوەشی راگەیاند، ڤیدال هیچ کێشەیەکی نییە و بۆ یاری یەکەمی هەڵبژاردەکە لە کۆپا ئەمێریکا ئامادەدەبێت.
رۆژی دووشەممەی داهاتوو چیلی لە یەکەم یاری خۆیدا لە کۆمەڵەی چوارەم رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەبێتەوە.
م
