ریكاردۆ کاکا لە هەڵبژاردەی بەرازیل دوورخرایەوە
فیدراسیۆنەکە ئاشکرایکرد کاکا لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکە دوورخراوەتەوە بەهۆی پێکانەوە و لە شوێنی ئەو پاولۆ هینریکی جانسۆ شوێنی دەگرێتەوە.
فیدراسیۆنە بەرازیلییەکە لە راگەیەنراوێکدا گوتی جانسۆ شوێنی کاکا دەکرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە تووشی پێکان بووە لە ماسوولکەکانیدا و تا 20 رۆژی دیکە چاک نابێتەوە.
یەکشەممەی داهاتوو بەرازیل یەکەم یاری خۆی لە کۆپا ئەمێریکای ئەمساڵدا دەکات و رووبەڕووی ئیکوادۆر دەبێتەوە.
کاکا کە لە شوێنی دۆگلاس کۆستا بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەرازیل کرابوو، دەبێتە پێنجەم یاریزان بەهۆی پێکانەوە لە ریزەکانی بەرازیل دووردەخرێتەوە.
م
