جامێكی نوێ بۆ دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا 2016

جامێكی نوێ بۆ دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا 2016
یەكێتی تۆپی پێی كۆنیفا بەمەبەستی بایەخدانی زیاتر بە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا ئەمجارە جامێكی نوێی بۆ ئەم پاڵەوانێتیە ئامادەكردووە، كە جیاوازە لە یەكەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا و لە لایەن ئەندازیارێكی ئیتاڵی كۆرینا بۆرتۆڵۆتۆ دروستكراوە، ئەم جامە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی كۆنیفا پەسند كرا.
جامەكە لە شێوەی جامی جیهانی دروستكراوە هەمان بیرۆكەیە تەنیا چەند خاڵێكی لێ دروستكراوە، كە وەكو ئاماژەیەك بۆ هەرێمەكان.
هەروەها لێژنەی سەرپەرشتیاری دووەمی پاڵەوانێتی كۆنیفا لە هەرێمی ئەبخازیا ملوانكەی پاڵەوانێتیەكی ئاشكرا كرد، كە هیمایەكە بۆ هەرێمی ئەبخازیا.














Top