فلۆرینتۆ پیرێز هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی راوچی گرێبه‌سته‌كان ده‌دات
به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دوێنێ مۆنۆچی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی ئیشبیلیه به‌جێهێشتنی یانه‌كه و نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ریاڵ مه‌درید هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی ده‌دات كه له كاتی راهێنه‌رایه‌تی مۆرینۆوه ئه‌و پۆسته به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد ركابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وه‌رزشییه‌دا.
مۆنۆچی به یه‌كێك له باشترین به‌ڕوه‌به‌ری وه‌زشیی داده‌نرێت كه سوودێكی گه‌وره‌ی گه‌یاندووه به ئیشبیلیه له رابردوودا به‌هۆی ئه‌و گرێبه‌سته گرنگانه‌ی به نرخێكی كه‌م ئه‌نجامی داون و دواتر به یانه گه‌وره‌كان به نرخێكی گرانبه‌ها فرۆشتونیه‌ته‌وه.
م
