ئەبخازیا و باكووری قوبرس گەیشتنە چوار گۆشەی زێرینی پاڵەوانێتی كۆنیفا
لە یاری یەكەمدا هەردوو هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو و باكووری قوبرس رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لە یارییەكی بەهێزدا كاتی یاسایی یارییەكە بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ تەواو بوو، یارییەكە راستەوخۆ چووە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا و هەڵبژاردەی باكووری قوبرس یارییەكەی بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ بردەوە، بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی باكوور قوبرس گەیشتە قۆناغی چوار گۆشەی زێرین.
لە یارییەكی تردا لە یاریگەی دینامۆ لە شاری سۆخۆمی پایتەختی ئەبخازیا هەردوو هەڵبژاردەی ئەبخازیا و ساپمی رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییەدا هەڵبژاردەی ئەبخازیا توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ بباتەوە و خۆی بگەینێتە چوار گۆشەی زێرینی پاڵەوانێتیەكە.
وا بریارە پێنجشەممە دوو یاری تری قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتیەكە ئەنجام بدرێت بەمشێوەی خوارەوە.
هەڵبژاردەی كوردستان - پادانیا كاتژمێر 3ی ئێوارە بەكاتی كوردستان
هەڵبژاردەی پەنجاب - ئەرمینیای رۆژئاوا كاتژمێر 8ی ئێوارە.
رێبین رەمزی
